تیتۆس 10:2-14
تیتۆس 10:2-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هیچیان لێ نه‌دزن، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی ده‌ستپاكی پیشان بده‌ن، تاكو له هه‌موو شتێك‌دا ئامۆژگاریی خودای ڕزگاریده‌رمان بڕازێننه‌وه. چونكه به‌خششی خودا ده‌ركه‌وت كه ڕزگاری پێشكه‌شی هه‌موو خه‌ڵک ده‌كات. ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا، له چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه خۆی به‌ختكرد، تاكو له هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.
تیتۆس 10:2-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هیچیان لێ نەدزن، بەڵکو ئەوپەڕی دەستپاکی پیشان بدەن، تاکو لە هەموو شتێکدا فێرکردنی خودای ڕزگارکەرمان بڕازێننەوە. نیعمەتی خودا دەرکەوت و ڕزگاری پێشکەشی هەموو خەڵک دەکات. ئەوەی فێرمان دەکات نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکان بکەین، بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسی بژین لەم دنیایە، لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح، ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری.