گۆرانی گۆرانییەکان 6:7-10
گۆرانی گۆرانییەکان 6:7-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چەند جوان و چەند شیرینیت، ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم! ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت، مەمکەکانت لە هێشوو. گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم، خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.» با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن، بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت، دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت. با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت، بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات. من بۆ دڵدارەکەمم و ئەو پەرۆشی منە.
هاوبەشی بکە
گۆرانی گۆرانییەکان 7 بخوێنەوە