گۆرانی گۆرانییەکان 6:3-10
گۆرانی گۆرانییەکان 6:3-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت، وەک ستوونی دووکەڵ، بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە، بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟ ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە، شەست پاڵەوان دەوریان داوە لە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل، هەموو شمشێر بەدەستن، شارەزای جەنگن، هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە، لەبەر مەترسییەکانی شەو. سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکرد لە داری لوبنان. ستوونەکانی لە زیو دروستکرد، کاریتەکانی لە زێڕ. بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە، ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە. ئەی کچانی ئۆرشەلیم،
هاوبەشی بکە
گۆرانی گۆرانییەکان 3 بخوێنەوە