گۆرانی گۆرانییەکان 12:1-17
گۆرانی گۆرانییەکان 12:1-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی، ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە. دڵدارەکەم چەپکێک موڕە کە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات. دڵدارەکەم هێشووی خەنەیە لەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی. ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت، چەند جوانیت! چاوەکانت کۆترن. ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت، چەند شیرینیت! جێگاکەمان سەوزە. کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە، تەختەدارەکانی سەروون.
هاوبەشی بکە
گۆرانی گۆرانییەکان 1 بخوێنەوە