ڕۆما 13:7-17
ڕۆما 13:7-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باشه، ئایا چاكه بۆ من بووه‌ته مه‌رگ؟ حاشا! به‌ڵكو گوناه، تاكو ده‌ركه‌وێت كه به ڕاستی گوناهه، به‌هۆی چاكه‌وه مه‌رگ له مندا هێنایه كایه‌وه، تاكو به‌هۆی ڕاسپارده‌كه ئاشكرا بێت كه گوناه به ته‌واوه‌تی خراپه. ئێمه ده‌زانین ته‌ورات ڕووحییه، به‌ڵام من جه‌سته‌ییم و له گوناهه‌دا فرۆشراوم. ئیتر نازانم چی ده‌كه‌م. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕقم لێیه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه نامه‌وێت، ئه‌وسا ته‌ورات په‌سه‌ند ده‌كه‌م كه باشه. ئیتر من نیم كه واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی كه له مندا نیشته‌جێیه.
ڕۆما 13:7-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئایا چاکە بۆ من بووەتە مایەی مردن؟ حاشا! بەڵکو گوناه بەهۆی چاکەوە مردنی لە مندا هێنایە کایەوە، بۆ ئەوەی دەربکەوێت کە گوناه بە ڕاستی گوناهە و تاکو لە ڕێگەی ڕاسپاردەکەوە ئاشکرابێت کە گوناه تەواو خراپە. ئێمە دەزانین تەورات ڕۆحییە، بەڵام من دنیاییم و وەک کۆیلە فرۆشراوم بە گوناه. ئیتر نازانم چی دەکەم، چونکە ئەوەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەوە دەکەم کە ڕقم لێیەتی. ئەگەر ئەوە بکەم کە نامەوێت، ئەوسا تەورات پەسەند دەکەم کە باشە. ئیتر من نیم کە وا دەکەم، بەڵکو ئەو گوناهەی لە مندا نیشتەجێیە،