لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 15:5-18

ڕۆما 15:5-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه‌ نییه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به‌ گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه‌ به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه‌! هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه‌ وه‌ک ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێک نییه‌. چونكه‌ حوكمدان له‌ یه‌ک گوناهه‌وه‌ تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه‌، به‌ڵام دیاری له‌ گوناهی زۆره‌وه‌ بێتاوانی هێنا كایه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هۆی گوناهی كه‌سێک مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌خشش و دیاری بێتوانی وه‌رده‌گرن، له‌ ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به‌ كه‌سێک كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌. كه‌واته‌ وه‌ک چۆن به‌ یه‌ک گوناه‌ تاوانباركردن بۆ هه‌موو خه‌ڵک هاته‌ كایه‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ كارێكی خوداناسی بێتاوانكردن بۆ هه‌موو خه‌ڵک هاته‌ كایه‌وه‌ بۆ بێتاوانیی ژیان.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 5 بخوێنەوە