لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 18:4-25

ڕۆما 18:4-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌رچه‌نده‌ هیواش بڕابوو، به‌ هیواوه‌ باوه‌ڕی هێنا كه‌وا ده‌بێته‌ باوكی چه‌ندان نه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌كو وتراوه‌: {نه‌وه‌كه‌ت وه‌ها ده‌بێت} . باوه‌ڕیشی لاواز نه‌بوو كه‌ بینی له‌شی وا مردووه‌، نزیكه‌ی سه‌د ساڵ بوو، هه‌روه‌ها مردوویه‌تی منداڵدانی سارا. به‌ بێباوه‌ڕی گومانی له‌ به‌ڵێنی خودا نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ باوه‌ڕ به‌هێز بوو و خودای شكۆدار كرد، دڵنیابوو كه‌ خودا توانای هه‌یه‌ به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر. بۆیه‌ {به‌ بێتاوانیی بۆی دانرا} . ئه‌وه‌ی نووسراوه‌: {بۆی دانرا} ته‌نها له‌ پێناوی ئه‌و نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ پێناوی ئێمه‌شه‌، جا بۆمان به‌ بێتاوانی داده‌نرێت، كه‌ باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردوواندا هه‌ستانده‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان به‌ ڕاده‌ست كرا و له‌ پێناوی بێتاوانكردنمان هه‌ستێنرایه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 4 بخوێنەوە