ڕۆما 13:4-15
ڕۆما 13:4-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌م یان بۆ نه‌وه‌كه‌ی بوو تاكو ببێته میراتگری جیهان، به‌هۆی ته‌ورات نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و بێتاوانیی باوه‌ڕه. چونكه ئه‌گه‌ر ته‌وراتداران میراتگر بن، ئه‌وا باوه‌ڕ بێ سوود ده‌بێت و به‌ڵێنیش پووچه‌ڵ ده‌بێت، چونكه ته‌ورات تووڕه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌بێت، سه‌رپێچیش نییه.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 4 بخوێنەوەڕۆما 13:4-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا ئەو بەڵێنەی بە ئیبراهیم یان بە نەوەکەی درابوو کە ببێتە میراتگری جیهان، بەهۆی شەریعەتەوە نەبوو، بەڵکو بەهۆی ئەو ڕاستودروستییەوە بوو کە لە ڕێگەی باوەڕەوە بوو، چونکە ئەگەر ئەوانەی کە پشت بە شەریعەت دەبەستن میراتگر بن، ئەوا باوەڕ بێ سوود دەبێت و بەڵێنی خودا‌ش پووچەڵ، چونکە شەریعەت تووڕەیی خودای لێ دەکەوێتەوە. ئەگەر شەریعەت نەبێت، سەرپێچییش نییە.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 4 بخوێنەوە