لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 21:3-31

ڕۆما 21:3-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام ئێستا بەبێ شەریعەت بێتاوانکردن لەلایەن خوداوە ئاشکرا کرا، تەورات و پەیامی پێغەمبەرانیش شایەتی بۆ دەدەن. ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن، بەبێ جیاوازی، لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوورکەوتنەوە و بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. خودا مەسیحی وەک کەفارەت پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی خۆی کرد، بۆ چاوپۆشیکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو، بە پشوودرێژیی خودا، هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە. بۆیە لەخۆباییبوون لەکوێیە؟ نەماوە. بەپێی چ بنەمایەک؟ ئایا بەپێی بنەمای کردار؟ نەخێر، بەڵکو بەپێی بنەمای باوەڕ. کەواتە بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤ بە باوەڕ بێتاوان دەکرێت، نەک بە جێبەجێ کردنی فەرزەکانی شەریعەت. ئایا خودا تەنها هی جولەکەیە؟ ئەی هی نەتەوەکانی دیکەش نییە؟ بەڵێ، هی نەتەوەکانی دیکەشە، چونکە تەنها یەک خودا هەیە کە خەتەنەکراو بە باوەڕ بێتاوان دەکات و خەتەنەنەکراویش بەهۆی هەمان باوەڕەوە بێتاوان دەکات. ئایا شەریعەت بەهۆی باوەڕەوە پووچەڵ دەکەینەوە؟ نەخێر، بەڵکو شەریعەت دەچەسپێنین.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 3 بخوێنەوە

ڕۆما 21:3-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له‌ خوداوه‌ ئاشكرا كرا به‌بێ ته‌ورات، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له‌ خوداوه‌ به‌هۆی باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه‌. چونكه‌ هه‌مووان گوناهیان كرد و پێویستیان به‌‌ شكۆی خودایه‌، به‌خۆڕایی به‌ به‌خششی ئه‌و، بێتاوان كراون، به‌و قوربانیدانه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدایه‌، ئه‌وه‌ی خودا وه‌ک گوناه پۆشین پێشكه‌شی كرد، به‌ باوه‌ڕهێنان به‌ خوێنی ئه‌و. بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی، له‌به‌ر چاوپۆشی له‌ گوناهه‌كانی ڕابوردوو، به‌ پشوودرێژیی خودا بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌ كاتی ئێستا، تاكو دادپه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانه‌ بێتاوان بكات كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئیشۆعه‌. ئیتر كوا شانازی؟ نه‌ما. به‌ چ یاسایه‌ک؟ به‌ یاسای كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به‌ یاسای باوه‌ڕ. كه‌واته‌ دانده‌نێین مرۆڤ به‌ باوه‌ڕ بێتاوان ده‌كرێت، به‌بێ كرداری ته‌ورات. ئایا خودا ته‌نها هی جووه‌؟ ئایا هی نه‌ته‌وه‌كانیش نییه‌؟ به‌ڵێ، هی نه‌ته‌وه‌كانیشه‌، چونكه‌ خودا یه‌كه‌، كه‌ خروسه‌بڕاو به‌ باوه‌ڕ بێتاوان ده‌كات، خروسه‌نه‌بڕاویش به‌هۆی باوه‌ڕ. ئایا ته‌ورات به‌ باوه‌ڕ پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌؟ حاشا، به‌ڵكو ته‌ورات جێگیر ده‌كه‌ین.