ڕۆما 10:3-20
ڕۆما 10:3-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک نووسراوه: {كه‌س بێ‌تاوان نییه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش، كه‌س تێناگات، كه‌س به‌دوای خودا ناگه‌ڕێت. هه‌مووان گومڕابوون وپێكڕا به‌دكاربوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه. قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه، به زمانیان فێڵبازییان كرد. ژه‌هری ماری كوشنده له ژێر لێویانه. زاریان پڕه له نه‌فره‌ت و تاڵاو. پێیان خێرایه بۆ خوێن ڕشتن، وێرانی و ده‌رده‌سه‌ری له ڕێڕه‌ویانه، ڕێگای ئاشتی ناناسن. ترسی خودایان له‌به‌ر چاو نییه} . ئێستا ده‌زانین هه‌رچی ته‌ورات ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو هه‌موو ده‌مێک دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته ژێر سزادانی خودا. چونكه به كرداری ته‌ورات هیچ جه‌سته‌دارێک له‌لای بێ‌تاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه به‌هۆی ته‌ورات ده‌ناسرێت.
ڕۆما 10:3-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک نووسراوە: ﴿کەس بێ‌تاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش، کەس نییە تێبگات، کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت. هەموو ڕوویان وەرگێڕا و تێکڕا بێ سوود بوون. کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.﴾ ﴿قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.﴾ ﴿ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.﴾ ﴿دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.﴾ ﴿پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن، وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە ڕێگای ئاشتی پێنازانن.﴾ ﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾ ئێستا دەزانین هەرچی شەریعەت دەیڵێت، بەوانەی دەڵێت کە لەژێر سایەی شەریعەتدان، تاکو هەموو دەمێک دابخرێت و هەموو جیهان بکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی خودا. بە کرداری شەریعەت کەس لەلای خودا بێ‌تاوان نابێت، بەڵکو گوناه لە ڕێگەی شەریعەتەوە دەناسرێت.