ڕۆما 6:2-11
ڕۆما 6:2-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه. ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه كه داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن. ناخۆشی و ته‌نگانه بۆ هه‌ر مرۆڤێكه كه خراپه ده‌كات: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. چونكه خودا جوداخوازی ناكات.
ڕۆما 6:2-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا ﴿پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.﴾ ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. بەڵام ڕق و تووڕەیی بۆ ئەوانەیە کە داوای خۆپەرستی دەکەن و ملکەچی ڕاستی نابن، بۆ ناڕەوایی ملکەچ دەبن. ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. شکۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هەموو چاکەکارێکە، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە، چونکە خودا لایەنگری ناکات.