ڕۆما 2:2-6
ڕۆما 2:2-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمه ده‌زانین كه حوكمی خودا ڕه‌وایه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن. ئایا ئه‌ی مرۆڤ، كه حوكم ده‌ده‌یته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت له حوكمی خودا ده‌رباز ده‌بیت؟ یان گاڵته‌ت به ده‌وڵه‌مه‌ندیی نیانی و نه‌رمی و پشوودرێژییه‌كه‌ی دێت؟ نازانیت نیانیی خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردنت ده‌بات؟ به‌ڵام له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه نه‌كردووت، له ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه.
ڕۆما 2:2-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام دەزانین حوکمی خودا ڕاستە بەسەر ئەوانەی ئەم شتانە دەکەن. کەواتە ئەی ئەو مرۆڤەی ئەوانە حوکم دەدەیت کە ئەم شتانە دەکەن و خۆشت هەمان شت دەکەیت، وا دەزانیت لە حوکمی خودا دەرباز دەبیت؟ یان گاڵتەت بە دەوڵەمەندی نەرمونیانی و ئارامی و پشوودرێژییەکەی دێت؟ نازانیت نەرمونیانی خودا بەرەو تۆبەکردنت دەبات؟ بەڵام تۆ لەبەر کەللەڕەقی و دڵی تۆبە نەکردووت، لە ڕۆژی تووڕەیی و ئاشکراکردنی حوکمی دادپەروەرانەی خودا، تووڕەیی لەسەر خۆت کۆدەکەیتەوە. خودا ﴿پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.﴾