ڕۆما 17:2-24
ڕۆما 17:2-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌تا تۆ به جوو ناو ده‌بردرێیت و پشت به ته‌ورات ده‌به‌ستیت و شانازی به خودا ده‌كه‌یت، خواستی ئه‌و ده‌زانیت، چی باشترینه جیای ده‌كه‌یته‌وه، چونكه له ته‌ورات فێربوویت، دڵنیایت كه ڕێبه‌ری كوێره‌كانی و ڕووناكیت بۆ ئه‌وانه‌ی له تاریكیدان، ته‌مبێكاری نه‌زانان و ڕابیی منداڵانیت و له ته‌وراتدا وێنه‌ی زانین و ڕه‌وات هه‌یه جا تۆ كه خه‌ڵكی دیكه فێر ده‌كه‌یت، بۆچی خۆت فێر ناكه‌یت؟ كه بانگه‌واز ده‌كه‌یت دزی نه‌كرێت، بۆچی خۆت دزی ده‌كه‌یت؟ كه ده‌ڵێی داوێنپیسی نه‌كرێت، بۆچی خۆت داوێنپیسی ده‌كه‌یت؟ كه ڕقت له بت ده‌بێته‌وه، بۆچی په‌رستگاكان تاڵان ده‌كه‌یت؟ كه شانازی به ته‌ورات ده‌كه‌یت، بۆچی به سه‌رپێچیكردنی ته‌ورات سووكایه‌تی به خودا ده‌كه‌یت؟ وه‌ک نووسراوه: {به‌هۆی ئێوه‌وه له نێو نه‌ته‌وه‌كاندا كفر به ناوی خودا ده‌كرێت} .
ڕۆما 17:2-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام تۆ، ئەگەر بە جولەکە ناو دەبردرێیت و پشت بە شەریعەتی تەورات دەبەستیت و شانازی بە خوداوە دەکەیت؛ ئەگەر خواستی ئەو دەزانیت، چی باشترینە پەسەندی دەکەیت، چونکە لە تەورات فێربوویت؛ ئەگەر لە خۆت دڵنیایت کە ڕێبەری کوێرەکانیت و ڕووناکییت بۆ ئەوانەی لە تاریکیدان، فێرکاری نەزانان و مامۆستای منداڵانی، چونکە لە تەوراتدا وێنەی زانین و ڕاستیت هەیە، جا تۆ کە خەڵکی دیکە فێر دەکەیت، ئایا خۆت فێر ناکەیت؟ تۆ کە ڕایدەگەیەنیت کەس دزی نەکات، ئایا خۆت دزی ناکەیت؟ تۆ کە دەڵێی داوێنپیسی نەکرێت، ئایا خۆت داوێنپیسی ناکەیت؟ تۆ کە ڕقت لە بت دەبێتەوە، ئایا پەرستگاکان تاڵان ناکەیت؟ کە شانازی بە شەریعەتی تەوراتەوە دەکەیت، ئایا بە سەرپێچیکردنی شەریعەت سووکایەتی بە خودا ناکەیت؟ وەک نووسراوە: ﴿لەبەر ئێوە لەناو نەتەوەکاندا کفر بە ناوی خودا دەکرێت.﴾