ڕۆما 12:2-15
ڕۆما 12:2-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه و گوناهیان كرد، بێ ته‌ورات له‌ناوده‌چن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ته‌وراتیان هه‌یه و گوناهیان كرد، به ته‌ورات حوكم ده‌درێن. چونكه نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێ‌تاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێ‌تاوان ده‌كرێن. چونكه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه، كاتێ به سروشت ته‌وراتیان په‌یڕه‌و كرد، ئه‌وانه بۆ خۆیان ته‌وراتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌وراتیان نییه. ئه‌وانه كاری ته‌ورات ده‌رده‌خه‌ن كه له دڵیان‌دا نووسراوه، ویژدان و بیریان له‌نێویاندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن، یان سكاڵایان لێ ده‌كات یان به‌رگرییان لێده‌كات،
ڕۆما 12:2-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەموو ئەوانەی کە شەریعەتیان نییە و گوناه دەکەن، بێ شەریعەت لەناودەچن، هەموو ئەوانەش کە لەژێر دەسەڵاتی شەریعەتدا گوناه دەکەن، بە شەریعەت حوکم دەدرێن، چونکە ئەوانە لەلای خودا بێ‌تاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێ‌تاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن. بێگومان ئەو نەتەوانەی کە شەریعەتیان نییە، کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی شەریعەتیان پەیڕەو کرد، ئەوانە بۆ خۆیان شەریعەتن، لەگەڵ ئەوەی شەریعەتیان نییە. ئەوانە بەڵگەی وا نیشان دەدەن کە فەرزەکانی شەریعەت لە دڵیان‌دا نووسراوە، ویژدانیان لەناویاندا شایەتی دەدات، جار هەیە بیریان تاوانباریان دەکات و جاریش هەیە بەرگرییان لێ دەکات،