ڕۆما 4:15-8
ڕۆما 4:15-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هه‌رچی له‌پێشا نووسراوه، بۆ فێربوونمان نووسراوه، تاكو به دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌واییكردنی نووسراوه‌كان هیوامان هه‌بێت. خوداوه‌ندی دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌وایی له‌نێو خۆتان ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان بداتێ به‌گوێره‌ی بیری ئیشۆعی مه‌سیح، تاكو به یه‌ک دڵ و به یه‌ک ده‌نگ شكۆی خودا و باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ن. بۆیه یه‌كتر په‌سه‌ند بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح په‌سه‌ندی كردین، بۆ شكۆمه‌ندیی خودا. چونكه ده‌ڵێم، مه‌سیح له‌به‌ر ڕه‌وای خودا بووه ڕاژه‌وانی خروسه‌بڕاوان، تاكو به‌ڵێنه‌كانی باوكان جێگیر بكات،
ڕۆما 4:15-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت. با خودای دانبەخۆداگرتن و هاندان لەنێو خۆتان ڕێککەوتنی بیروڕاتان بداتێ بەگوێرەی بیری عیسای مەسیح، تاکو بە یەک دڵ و بە یەک دەنگ ستایشی خودا بکەن کە باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە. بۆیە هەر وەک چۆن مەسیح پێشوازی لێ‌کردین، ئێوەش بۆ شکۆمەندیی خودا، پێشوازی لە یەکتری بکەن. من پێتان دەڵێم، مەسیح لەبەر ڕاستی خودا بوو بە خزمەتکاری جولەکەکان، تاکو ئەو بەڵێنانەی بۆ باوکانە بیانچەسپێنێت،