ڕۆما 18:15-21
ڕۆما 18:15-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ناوێرم باسی شتێک بكه‌م جگه له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا به‌هۆی منه‌وه ئه‌نجامی داوه، به وته و كردار، به هێزی په‌رجوو و نیشانه، به هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند. بۆیه ئامانجی به‌رزم بوو كه موژده بده‌م، نه‌ک له‌و شوێنه‌ی ناوی مه‌سیحی تێدا هێنرابوو، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كێكی دیكه بنیاد بنێم. به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه: {ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌ویان بۆ نه‌كرابوو ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی نه‌یانبیستبوو تێده‌گه‌ن} .
ڕۆما 18:15-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ناوێرم باسی شتێک بکەم جگە لەوەی مەسیح بۆ گوێڕایەڵبوونی نەتەوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی منەوە ئەنجامی داوە، بە وتە و کردار، بە هێزی نیشانە و پەرجوو، بە هێزی ڕۆحی خودا. تەنانەت لە ئۆرشەلیم و دەوروپشتی تاکو ئیللیریکوم، بە تەواوی مزگێنیی مەسیحم ڕاگەیاند. بۆیە ئامانجی بەرزم ئەوە بووە کە مزگێنی بدەمە ئەو شوێنەی کە ناوی مەسیحی تێدا نەهێنراوە، تاکو لەسەر بناغەی یەکێکی دیکە بنیاد نەنێم. بەڵام وەک نووسراوە: ﴿ئەوانەی باسی ئەویان بۆ نەکرابوو دەبینن، ئەوانەی نەیانبیستبوو تێدەگەن.﴾