لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 14:15-22

ڕۆما 14:15-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

براكانم، خۆم دڵنیام كه‌ ئێوه‌ پڕن له‌ چاكه‌، پڕن له‌ هه‌موو زانستێک، تواناتان هه‌یه‌ یه‌كتری ئاگادار بكه‌نه‌وه‌. به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ندێک خاڵ بوێرانه‌تر بۆم نووسیون، وه‌ک به‌یادهێنانه‌وه‌تان، به‌هۆی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێیداوم، تاكو ببمه‌ ڕاژه‌وانی ئیشۆعی مه‌سیح له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌كان، وه‌ک كاهین له‌ ڕاژه‌ی ئینجیلی خودا، تاكو قوربانیی نه‌ته‌وه‌كان په‌سه‌ندكراو بێت، به‌ ڕووحی پارسا پارساكراو بێت. بۆیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا شانازیم هه‌یه‌ به‌و شتانه‌ی بۆ خودایه‌. چونكه‌ ناوێرم باسی شتێک بكه‌م جگه‌ له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا به‌هۆی منه‌وه‌ ئه‌نجامی داوه‌، به‌ وته‌ و كردار، به‌ هێزی په‌رجوو و نیشانه‌، به‌ هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له‌ یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به‌ ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند. بۆیه‌ ئامانجی به‌رزم بوو كه‌ موژده‌ بده‌م، نه‌ک له‌و شوێنه‌ی ناوی مه‌سیحی تێدا هێنرابوو، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كێكی دیكه‌ بنیاد بنێم. به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه‌: {ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌ویان بۆ نه‌كرابوو ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی نه‌یانبیستبوو تێده‌گه‌ن} . بۆیه‌ چه‌ندین جار ڕێم لێ ده‌گیرا بێمه‌ لاتان.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 15 بخوێنەوە

ڕۆما 14:15-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

خوشک و براکانم، خۆم دڵنیام کە ئێوە پڕن لە چاکە، پڕن لە زانیاری، تواناتان هەیە ئامۆژگاری یەکتری بکەن. بەڵام دەربارەی هەندێک خاڵ ئازایانەتر بۆم نووسیون، وەک بەیادهێنانەوەتان، لەبەر ئەو نیعمەتەی خودا پێیداوم، تاکو ببمە خزمەتکاری عیسای مەسیح بۆ نەتەوەکان، وەک کاهین لە ئەرکی ڕاگەیاندنی مزگێنیی خودا، تاکو قوربانی نەتەوەکان پەسەندکراو بێت، بە ڕۆحی پیرۆز پیرۆزکراو بێت. لەبەر ئەوە بەهۆی عیسای مەسیحەوە شانازی دەکەم بەو کارانەی کە بۆ خودای دەکەم. ناوێرم باسی شتێک بکەم جگە لەوەی مەسیح بۆ گوێڕایەڵبوونی نەتەوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی منەوە ئەنجامی داوە، بە وتە و کردار، بە هێزی نیشانە و پەرجوو، بە هێزی ڕۆحی خودا. تەنانەت لە ئۆرشەلیم و دەوروپشتی تاکو ئیللیریکوم، بە تەواوی مزگێنیی مەسیحم ڕاگەیاند. بۆیە ئامانجی بەرزم ئەوە بووە کە مزگێنی بدەمە ئەو شوێنەی کە ناوی مەسیحی تێدا نەهێنراوە، تاکو لەسەر بناغەی یەکێکی دیکە بنیاد نەنێم. بەڵام وەک نووسراوە: ﴿ئەوانەی باسی ئەویان بۆ نەکرابوو دەبینن، ئەوانەی نەیانبیستبوو تێدەگەن.﴾ لەبەر ئەمەش بوو چەندین جار ڕێم لێ دەگیرا بێمە لاتان.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 15 بخوێنەوە