ڕۆما 19:14-23
ڕۆما 19:14-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته با به‌م شتانه‌وه كۆشش بكه‌ین كه بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه. له پێناوی خۆراک كاری خودا وێران مه‌كه. هه‌موو شته‌كان پێگه‌ردن، به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر ببێته كۆسپ خراپه بیخوات. باشه گۆشت نه‌خۆیت و مه‌ی نه‌خۆیته‌وه و شتێک نه‌كه‌یت براكه‌ت ساتمه‌ی لێ بكات یان لاواز بێت. باوه‌ڕت هه‌یه؟ با له‌به‌رده‌م خودا بۆ خۆت بێت! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات له‌و شته‌ی په‌سه‌ندی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومان بكات، ئه‌گه‌ر بخوات تاوانبار ده‌كرێت، چونكه له باوه‌ڕه‌وه نییه. هه‌ر شتێک له باوه‌ڕدا نه‌بێت گوناهه.
ڕۆما 19:14-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە با تێ‌بکۆشین لە پێناوی ئەوەی بەرەو ئاشتی و بنیادنانی یەکترمان دەبات. لە پێناوی خۆراک کاری خودا وێران مەکە. هەموو شتەکان پاکن، بەڵام خراپە ئەگەر بێت‌و کەسێک بە خواردنیی ببێتە کۆسپ بۆ کەسێکی دیکە. باشە گۆشت نەخۆیت و شەراب نەخۆیتەوە و شتێک نەکەیت ببێتە هۆکاری کەوتنی خوشکەکەت یان براکەت. ئەو باوەڕەی هەتە، با لەبەردەم خودا بۆ خۆت بێت. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی خۆی تاوانبار ناکات لەو شتەی کە پەسەندی دەکات. بەڵام ئەوەی گومان بکات، ئەگەر بخوات تاوانبار دەکرێت، چونکە لە باوەڕەوە نییە. هەر شتێک لە باوەڕەوە نەبێت گوناهە.