ڕۆما 1:14-9
ڕۆما 1:14-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕ لاوازه په‌سه‌ندی بكه‌ن، به‌بێ حوكمدانی بیروڕاكان. هه‌یه باوه‌ڕی به‌وه‌یه هه‌موو شتێک بخوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی لاوازه ته‌نها سه‌وزه ده‌خوات. با بخۆر سووكایه‌تی به نه‌خۆر نه‌كات، نه‌خۆریش بخۆر تاوانبار نه‌كات، چونكه خودا په‌سه‌ندی كردووه. تۆ كێی تاكو به‌نده‌ی یه‌كێكی دیكه تاوانبار بكه‌یت؟ ئه‌و بۆ گه‌وره‌ی خۆیه‌تی جێگیر ده‌بێت یان ده‌كه‌وێت. به‌ڵام جێگیر ده‌بێت، چونكه خودا ده‌توانێ جێگیری بكات. یه‌كێک ڕۆژێک له ڕۆژێكی دیكه به پارساتر داده‌نێت، یه‌كێكی دیكه هه‌موو ڕۆژێک له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. با هه‌ریه‌كه له بیروڕای خۆی دڵنیابێت. ئه‌وه‌ی بایه‌خ به ڕۆژ ده‌دات بۆ په‌روه‌ردگار بایه‌خ ده‌دات. ئه‌وه‌ی ده‌خوات بۆ په‌روه‌ردگار ده‌خوات، چونكه سوپاسی خودا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه ناخوات بۆ په‌روه‌ردگار ناخوات و سوپاسی خودا ده‌كات. چونكه كه‌سمان بۆ خۆی ناژیێت، كه‌سیش بۆ خۆی نامرێت. چونكه ئه‌گه‌ر بژین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بشمرین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌مرین. كه‌واته بژین یان بمرین، ئێمه هی په‌روه‌ردگارین. چونكه مه‌سیح بۆ ئه‌مه مرد و زیندووبووه‌وه و ژیا، تاكو ببێته سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان.
ڕۆما 1:14-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەوەی لە باوەڕدا لاوازە پێشوازیی لێ بکەن، بەبێ حوکمدانی بیروڕاکان. هەیە باوەڕی بەوەیە هەموو شتێک بخوات، بەڵام ئەوەی باوەڕی لاوازە تەنها سەوزە دەخوات. با بخۆر سووکایەتی بە نەخۆر نەکات، نەخۆریش بخۆر تاوانبار نەکات، چونکە خودا پێشوازی لێکردووە. تۆ کێی تاکو خزمەتکاری کەسێکی دیکە حوکم بدەیت؟ سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی خزمەتکار لە خزمەتەکەیدا پەیوەندی بە گەورەکەیەوە هەیە، بەڵام سەردەکەوێت، چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ دەتوانێت سەریبخات. کەسێک ڕۆژێک لە ڕۆژێکی دیکە بە پیرۆزتر دادەنێت، کەسێکی دیکە هەموو ڕۆژێک لەبەرچاو دەگرێت. با هەریەکە لە بیروڕای خۆی دڵنیابێت. ئەوەی بایەخ بە ڕۆژ دەدات، لەبەر یەزدان بایەخی پێ دەدات. ئەوەی گوشت دەخوات، لەبەر یەزدان دەیخوات، چونکە سوپاسی خودا دەکات. ئەوەش کە ناخوات، لەبەر یەزدان ناخوات و سوپاسی خودا دەکات، لەبەر ئەوەی کەسمان بۆ خۆی ناژیێت، کەسیش بۆ خۆی نامرێت. لەبەر ئەوەی ئەگەر بژین بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ دەژین، ئەگەر بشمرین لە پێناوی ئەو دەمرین. کەواتە بژین یان بمرین، ئێمە هی مەسیحین. هەر لەبەر ئەم هۆیە مەسیح مرد و زیندووبووەوە تاکو ببێتە گەورەی زیندووان و مردووان.