ڕۆما 1:14-4
ڕۆما 1:14-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕ لاوازه په‌سه‌ندی بكه‌ن، به‌بێ حوكمدانی بیروڕاكان. هه‌یه باوه‌ڕی به‌وه‌یه هه‌موو شتێک بخوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی لاوازه ته‌نها سه‌وزه ده‌خوات. با بخۆر سووكایه‌تی به نه‌خۆر نه‌كات، نه‌خۆریش بخۆر تاوانبار نه‌كات، چونكه خودا په‌سه‌ندی كردووه. تۆ كێی تاكو به‌نده‌ی یه‌كێكی دیكه تاوانبار بكه‌یت؟ ئه‌و بۆ گه‌وره‌ی خۆیه‌تی جێگیر ده‌بێت یان ده‌كه‌وێت. به‌ڵام جێگیر ده‌بێت، چونكه خودا ده‌توانێ جێگیری بكات.
ڕۆما 1:14-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی لە باوەڕدا لاوازە پێشوازیی لێ بکەن، بەبێ حوکمدانی بیروڕاکان. هەیە باوەڕی بەوەیە هەموو شتێک بخوات، بەڵام ئەوەی باوەڕی لاوازە تەنها سەوزە دەخوات. با بخۆر سووکایەتی بە نەخۆر نەکات، نەخۆریش بخۆر تاوانبار نەکات، چونکە خودا پێشوازی لێکردووە. تۆ کێی تاکو خزمەتکاری کەسێکی دیکە حوکم بدەیت؟ سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی خزمەتکار لە خزمەتەکەیدا پەیوەندی بە گەورەکەیەوە هەیە، بەڵام سەردەکەوێت، چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ دەتوانێت سەریبخات.