ڕۆما 5:12-8
ڕۆما 5:12-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمەش بە هەمان شێوە، هەرچەندە زۆرین، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح ئەندامی یەک جەستەین و هەر ئەندامێک پەیوەستە بە ئەندامەکانی دیکەوە. بەڵام بەهرەی جیاوازمان هەیە، بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە: ئەگەر کەسێک بەهرەی ڕاگەیاندنی پەیامی خودای هەیە، با بەگوێرەی ڕێژەی باوەڕ بێت؛ ئەگەر بەهرەی خزمەتکردنی هەیە، با خزمەت بکات؛ ئەگەر بەهرەی فێرکردنی هەیە، با فێر بکات؛ ئەگەر بەهرەی هاندانی هەیە، با هانبدات؛ ئەگەر بەهرەی بەخشینی هەیە، با بە دڵفراوانییەوە ببەخشێت؛ ئەگەر بەهرەی ڕابەرایەتیکردنی هەیە، با بە دڵگەرمییەوە بێت؛ ئەگەر بەهرەی بەزەیی هەیە، با بە دڵخۆشییەوە بێت.
ڕۆما 5:12-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر ئێمه‌ی زۆر له مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین. به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه: ئه‌گه‌ر پێشبینییه، به ڕێژه‌ی باوه‌ڕ، یان ڕاژه‌كردنه له ڕاژه، یان فێركار له فێركردن، یان ئامۆژگار له ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به دڵخۆشی.