ڕۆما 12:12-19
ڕۆما 12:12-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له هیوا دڵشادبن، له ته‌نگانه ئارام بگرن، له نوێژكردن په‌یوه‌ست بن، بۆ پێویستیی پارسا‌كان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن. ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه داڕشتیان بكه‌ن. داڕشت بكه‌ن و نه‌فره‌ت مه‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ دڵشادان دڵشادبن، بگریێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن. سه‌باره‌ت به یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له بڵندی مه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی خاكساره‌كان بن. خۆتان به دانا دامه‌نێن. خراپه‌ی كه‌س به خراپه مه‌ده‌نه‌وه. له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵک گرنگی به‌وه بده‌ن كه به چاكه ده‌زانرێ. ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌پێی تواناتان، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک به ئاشتی بژین. خۆشه‌ویستان خۆتان تۆڵه مه‌ستێنن، به‌ڵكو ڕێ به تووڕه‌یی خودا بده‌ن، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هی منه، منم سزا ده‌ده‌م.
ڕۆما 12:12-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە هیوا دڵشاد بن، لە تەنگانە ئارام بگرن، لە نوێژکردن پەیوەست بن، بەشداری بکەن لە پێویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا، میوانداری خوشک و برا نامۆکان بکەن. ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە داوای بەرەکەتیان بۆ بکەن. داوای بەرەکەت بکەن و نەفرەت مەکەن. لەگەڵ دڵشادان دڵشاد بن، بگریێن لەگەڵ ئەوانەی دەگریێن. سەبارەت بە یەکتری هاوبیر بن، بیر لە بڵندی مەکەنەوە، بەڵکو تێکەڵاوی پایەنزمەکان بن. خۆتان بە دانا مەزانن. خراپەی کەس بە خراپە مەدەنەوە. وریا بن لەبەردەمی هەموو خەڵک ئەوە بکەن کە بە چاک دەزانرێت. بەپێی تواناتان هەوڵ بدەن کە لەگەڵ هەموو خەڵک بە ئاشتی بژین. خۆشەویستان، خۆتان تۆڵە مەستێنن، بەڵکو ڕێ بە تووڕەیی خودا بدەن، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ، تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.﴾