ڕۆما 1:12-11
ڕۆما 1:12-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە. شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە. بەو نیعمەتەی پێم دراوە بە هەر یەکێک دەڵێم کە لەنێوتاندایە: با لە نرخ بۆ خۆ دانان زێدەڕۆیی نەکات، بەڵکو لە نرخاندن هۆشیار بێت، بەو بڕە باوەڕەی خودا بە هەر یەکێکی بەخشیوە. وەک چۆن لە یەک جەستەدا ئەندامی زۆرمان هەیە، هەموو ئەندامەکانیش یەک کاریان نییە، ئێمەش بە هەمان شێوە، هەرچەندە زۆرین، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح ئەندامی یەک جەستەین و هەر ئەندامێک پەیوەستە بە ئەندامەکانی دیکەوە. بەڵام بەهرەی جیاوازمان هەیە، بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە: ئەگەر کەسێک بەهرەی ڕاگەیاندنی پەیامی خودای هەیە، با بەگوێرەی ڕێژەی باوەڕ بێت؛ ئەگەر بەهرەی خزمەتکردنی هەیە، با خزمەت بکات؛ ئەگەر بەهرەی فێرکردنی هەیە، با فێر بکات؛ ئەگەر بەهرەی هاندانی هەیە، با هانبدات؛ ئەگەر بەهرەی بەخشینی هەیە، با بە دڵفراوانییەوە ببەخشێت؛ ئەگەر بەهرەی ڕابەرایەتیکردنی هەیە، با بە دڵگەرمییەوە بێت؛ ئەگەر بەهرەی بەزەیی هەیە، با بە دڵخۆشییەوە بێت. با خۆشەویستی بێ دووڕوویی بێت. ڕقتان لە خراپە بێت و بە چاکەوە بنووسێن. بە خۆشەویستی برایانە بە دڵ یەکتریتان خۆشبوێ، لە خۆتان زیاتر ڕێز لە یەکتری بگرن. سست مەبن لە دڵگەرمی، لە ڕۆح گەرم بن، خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن.
ڕۆما 1:12-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا برایان، له‌به‌ر میهره‌بانیی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، له‌شتان وه‌ک قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پارسا و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه. شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه كه باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه. چونكه به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه به هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه له‌نێوتاندایه: با له نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه. چونكه وه‌ک له یه‌ک له‌شدا ئه‌ندامی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانیش یه‌ک كاریان نییه، ئیتر ئێمه‌ی زۆر له مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین. به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه: ئه‌گه‌ر پێشبینییه، به ڕێژه‌ی باوه‌ڕ، یان ڕاژه‌كردنه له ڕاژه، یان فێركار له فێركردن، یان ئامۆژگار له ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به دڵخۆشی. با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له به‌دكاری بێت و به چاكه‌وه بلكێن. به خۆشویستنی برایانه به دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له خۆتان زیاتر ڕێز له یه‌كتری بگرن. سست مه‌بن له تێكۆشان، له ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن.