ڕۆما 7:11-12
ڕۆما 7:11-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته چی؟ ئه‌وه‌ی ئیسڕائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دا ده‌ستی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هه‌ڵبژێردراوان ده‌ستیان كه‌وت، ئه‌وانی دیكه‌ش دڵڕه‌ق بوون، وه‌ک نووسراوه: {خودا ڕووحی خه‌وتاندنی داونه‌تێ، چاوی داونه‌تێ پێی نه‌بینن وگوێی داونه‌تێ پێی نه‌بیستن، تاكو ئه‌مڕۆش} . داویدیش ده‌ڵێت: {خوانه‌كه‌یان ببێته دا‌و و ته‌ڵه، كۆسپ و سزا بۆیان. چاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه بێت} . جا ده‌ڵێم: ئایا ساتمه‌یان كرد تاكو بكه‌ون؟ حاشا! به‌ڵكو به گوناهی ئه‌وان ڕزگاری بۆ نه‌ته‌وه‌كان هاته كایه‌وه، بۆ وروژاندنی ئیره‌ییان. جا ئه‌گه‌ر گوناهی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان، ئاخۆ ته‌واوه‌تییان ده‌بێت چه‌ند بێت؟
ڕۆما 7:11-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە چی؟ ئەوەی ئیسرائیل هەوڵی بۆ دەدا دەستی نەکەوت، بەڵکو هەڵبژێردراوان دەستیان کەوت، ئەوانی دیکەش دڵڕەق بوون، وەک نووسراوە: ﴿خودا ڕۆحی خەوی قووڵی داونەتێ، چاوی داونەتێ پێی نەبینن و گوێی داونەتێ پێی نەبیستن، تاکو ئەمڕۆش.﴾ داودیش دەڵێت: ﴿با خوانەکەیان ببێتە دا‌و و تەڵە، کۆسپ و سزا بۆیان. با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن، هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.﴾ دیسان دەپرسم: ئایا جولەکەکان ساتمەیان کرد تاکو بکەون و هەڵنەستنەوە؟ حاشا! بەڵکو بە گوناهی ئەوان ڕزگاری بۆ نەتەوەکان هاتە کایەوە، تاکو ببێتە مایەی وروژاندنی ئیرەیی گەلی ئیسرائیل. جا ئەگەر گوناهی ئەوان دەوڵەمەندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان دەوڵەمەندی بێت بۆ نەتەوەکان، ئاخۆ دەبێت گەڕانەوەیان بە تەواوەتی چ دەوڵەمەندییەک لەگەڵ خۆی بهێنێت؟