ڕۆما 11:11-16
ڕۆما 11:11-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ده‌ڵێم: ئایا ساتمه‌یان كرد تاكو بكه‌ون؟ حاشا! به‌ڵكو به گوناهی ئه‌وان ڕزگاری بۆ نه‌ته‌وه‌كان هاته كایه‌وه، بۆ وروژاندنی ئیره‌ییان. جا ئه‌گه‌ر گوناهی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان، ئاخۆ ته‌واوه‌تییان ده‌بێت چه‌ند بێت؟ ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان وا پێتان ده‌ڵێم: كه په‌یامبه‌رم بۆ نه‌ته‌وه‌كان، شكۆداری ڕاژه‌كه‌م ده‌كه‌م، تاكو ئیره‌یی هاوڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كانم هه‌ڵبستێنم و هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م. چونكه ئه‌گه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ئاشتبوونه‌وه‌ی جیهان بێت، ئه‌ی په‌سه‌ندكردنیان چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ژیانه‌وه‌ی مردووان نه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م نان پارسا بێت، ئه‌وا هه‌ویره‌كه‌ش! ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌كه پارسا بێت، ئه‌وا لقه‌كانیش!
ڕۆما 11:11-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دیسان دەپرسم: ئایا جولەکەکان ساتمەیان کرد تاکو بکەون و هەڵنەستنەوە؟ حاشا! بەڵکو بە گوناهی ئەوان ڕزگاری بۆ نەتەوەکان هاتە کایەوە، تاکو ببێتە مایەی وروژاندنی ئیرەیی گەلی ئیسرائیل. جا ئەگەر گوناهی ئەوان دەوڵەمەندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان دەوڵەمەندی بێت بۆ نەتەوەکان، ئاخۆ دەبێت گەڕانەوەیان بە تەواوەتی چ دەوڵەمەندییەک لەگەڵ خۆی بهێنێت؟ ئەی نەتەوەکان، قسەتان بۆ دەکەم: شانازی بە خزمەتەکەمەوە دەکەم، چونکە نێردراوم بۆ نەتەوەکان، تاکو ئیرەیی هاوڕەچەڵەکەکانم بجوڵێنم و هەندێکیان ڕزگار بکەم، چونکە ئەگەر ڕەتکردنەوەیان ئاشتبوونەوەی جیهان بێت، ئەی پەسەندکردنیان چی دەبێت، ئەگەر ژیانەوەی مردووان نەبێت؟ ئەگەر یەکەمین بەرهەمی هەویرەکە کە پێشکەش کرابێت پیرۆزە، ئەوا هەموو هەویرەکەش پیرۆزە. ئەگەر ڕەگەکە پیرۆز بێت، ئەوا لقەکانیش.