لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 16:1-25

ڕۆما 16:1-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ شه‌رمم به‌ ئینجیلی مه‌سیح نییه‌، چونكه‌ هێزی خودایه‌ بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا بۆ یۆنانی. چونكه‌ تیایدا بێتاوانكردن له‌ خوداوه‌ ئاشكرا كراوه‌، هه‌ر له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ تا پایان به‌ باوه‌ڕه‌، وه‌ک نووسراوه‌: {خوداناس به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت} . چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاشكرایه‌، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به‌ تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن. چونكه‌ ناسینی خودا تێیاندا دیاره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون. چونكه‌ شته‌ نه‌بینراوه‌كان، توانا جاویدانی و خودایه‌تییه‌كه‌ی، له‌ به‌دیهێنانی جیهانه‌وه‌ به‌هۆی دروستكراوان دركی پێ كراوه‌ و به‌ ڕوونی بینراوه‌، بۆیه‌ بێ بیانوون. چونكه‌ كه‌ خودایان ناسی، وه‌ک خوداوه‌ندێک شكۆداریان نه‌كرد و سوپاسیان نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ بیركردنه‌وه‌یان پووچه‌ڵ بوون و دڵه‌ گێله‌كانیان تاریک بوو. هه‌رچه‌نده‌ خۆیان به‌ دانا ده‌زانن، بوونه‌ گێل، شكۆی خودای نه‌مریان گۆڕیه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی په‌یكه‌ر‌ی مرۆڤی له‌ناوچوو و باڵنده‌ و چوارپێ و خشۆک. بۆیه‌ خودا به‌ هه‌وه‌سی دڵیان دایانیه‌ ده‌ست گڵاوییه‌وه‌، تاكو له‌نێو خۆیاندا سووكایه‌تی به‌ له‌شی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌وای خودایان به‌ درۆ گۆڕییه‌وه‌ و ئافریده‌یان په‌رست و ڕاژه‌یان كرد له‌ جیاتی ئافرێنه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆزه‌. ئامین.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 1 بخوێنەوە

ڕۆما 16:1-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

شەرمم بە پەیامی ئینجیل نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. لە پەیامی ئینجیلدا بێتاوانکردن لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە، وەک نووسراوە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.‏﴾ لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن، چونکە ئەوەی کە دەبێت لەبارەی خوداوە بزانرێت، لەلای ئەوان ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون. لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو. هەرچەندە خۆیان بە دانا دەزانی، بەڵام بوونە گێل، شکۆی خودای نەمریان گۆڕییەوە بە شێوەی پەیکەری مرۆڤی لەناوچوو و باڵندە و چوارپێ و خشۆک. هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن. ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 1 بخوێنەوە