ڕۆما 14:1-18
ڕۆما 14:1-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
من قه‌رزاری یۆنانی و به‌ربه‌ریم، دانا و نه‌زان. به‌م شێوه‌یه به په‌رۆشم موژده‌تان بده‌مێ، ئێوه كه له ڕۆمادان. چونكه شه‌رمم به ئینجیلی مه‌سیح نییه، چونكه هێزی خودایه بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا بۆ یۆنانی. چونكه تیایدا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كراوه، هه‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه تا پایان به باوه‌ڕه، وه‌ک نووسراوه: {خوداناس به باوه‌ڕ ده‌ژیێت} . چونكه تووڕه‌یی خودا له ئاسمانه‌وه ئاشكرایه، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن.
ڕۆما 14:1-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
من قەرزاری یۆنانی و بەربەریم، دانا و نەزان. بۆیە بە پەرۆشم مزگێنی بدەمە ئێوەی دانیشتووانی ڕۆما. شەرمم بە پەیامی ئینجیل نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. لە پەیامی ئینجیل‌دا بێتاوانکردن لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە، وەک نووسراوە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.﴾ لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن،