ئاشکراکردن 9:5-13
ئاشکراکردن 9:5-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه، چونكه تۆ سه‌ربڕایت و به خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه، له هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئێمه‌شت كرده پاشا و كاهین بۆ خوداوه‌ندمان و حوكمڕانیی زه‌وی ده‌كه‌ین”. ئینجا ته‌ماشام كرد و گوێم له ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له ده‌وری ته‌خته‌كه و بوونه‌وه‌ره‌كان و پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زار و ده هه‌زار ده هه‌زار ده‌بوو، به ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یانووت: “كاوڕه سه‌ربڕاوه‌كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و هێز و ڕێز و شكۆ و ستایشه!” هه‌موو ئافریده‌یه‌كی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و نێو ده‌ریاش، هه‌ر ئه‌وه‌ی تیایاندایه، بیستم ده‌یانووت: “ستایش و ڕێز و شكۆ و ده‌سه‌ڵات، بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و كاوڕه‌كه بێت، تاهه‌تایه!”
ئاشکراکردن 9:5-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سروودێکی نوێشیان دەگوت: «تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و مۆرەکانی بکەیتەوە، چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە، لە هەموو هۆز و زمان و گەل و نەتەوەیەک. ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.» ئینجا تەماشام کرد و گوێم لە دەنگی فریشتەیەکی زۆر بوو لە دەوری تەختەکە و بوونەوەرەکان و پیرەکان، ژمارەیان هەزاران هەزار و دەیان هەزار دە هەزار دەبوو، بە دەنگێکی بەرز دەیانگوت: «بەرخە سەربڕدراوەکە شایستەی وەرگرتنی توانا و دەوڵەمەندی و دانایی و هێز و ڕێز و شکۆ و ستایشە!» هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت: «با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا، بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و بەرخەکە بێت، هەتاهەتایە!»