ئاشکراکردن 3:5-6
ئاشکراکردن 3:5-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌س نه‌بوو، نه له ئاسمان و نه له‌سه‌ر زه‌وی و نه له ژێر زه‌وی بتوانێت سیپاره‌كه بكاته‌وه یاخود ته‌ماشای بكات. ده‌ستم به گریانێكی زۆر كرد، چونكه كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو سیپاره‌كه بكاته‌وه یان ته‌ماشای بكات. یه‌كێک له پیره‌كان پێی وتم: “مه‌گری، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی له هۆزی ئيهوودایه و له ڕه‌گی داویده سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، سیپاره‌كه ده‌كاته‌وه و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌شكێنێت”. ئینجا له ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، كاوڕێكم بینی ڕاوه‌ستابوو وه‌ک سه‌ربڕابێت، حه‌وت قۆچ و حه‌وت چاوی هه‌بوو، كه حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.
ئاشکراکردن 3:5-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەس نەبوو، نە لە ئاسمان و نە لەسەر زەوی و نە لەژێر زەوی بتوانێت تۆمارەکە بکاتەوە یاخود تەماشای بکات. دەستم بە گریانێکی زۆر کرد، چونکە کەس شایستەی ئەوە نەبوو تۆمارەکە بکاتەوە یان تەماشای ناوەوەی بکات. یەکێک لە پیرەکان پێی گوتم: «مەگریێ، ئەوەتا ئەو شێرەی لە هۆزی یەهودایە و لە ڕەگی داودە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تۆمارەکە دەکاتەوە و حەوت مۆرەکەی دەشکێنێت.» ئینجا لە ناوەڕاستی تەختەکە بەرخێکم بینی وەستا بوو وەک سەربڕدرابێت وابوو، چوار بوونەوەرەکە و پیرەکانیش بەدەوریدا بوون. بەرخەکە حەوت شاخ و حەوت چاوی هەبوو، کە حەوت ڕۆحەکەی خودان بۆ هەموو زەوی نێردراون.