ئاشکراکردن 6:4-11
ئاشکراکردن 6:4-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش شوێنێكی وه‌ک ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی هه‌بوو. له‌ناوه‌ڕاست و له ده‌وروبه‌ری ته‌خته‌كه چوار بوونه‌وه‌ر هه‌بوون، له‌پێش و پاش به چاو داپۆشرابوون: بوونه‌وه‌ری یه‌كه‌م وه‌ک شێر بوو، دووه‌م بوونه‌وه‌ر وه‌ک گۆێره‌كه، سێیه‌م بوونه‌وه‌ر ڕوخسارێكی وه‌ک مرۆڤی هه‌بوو، چواره‌م بوونه‌وه‌ر وه‌ک هه‌ڵۆیه‌كی فڕیو بوو. چوار بوونه‌وه‌ره‌كه هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسا‌یه، پارسا‌یه، پارسا‌یه، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌یه و دێت” هه‌ر كاتێ بوونه‌وه‌ره‌كان شكۆ و ڕێز و سوپاس ده‌كه‌ن بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه زیندووه، بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆ و ڕێز و توانا وه‌ربگری، چونكه تۆ هه‌موو شتێكت ئافراندووه، به خواستی تۆش هه‌ن و ئافرێندران”.
ئاشکراکردن 6:4-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەردەم تەختەکەش شوێنێکی وەک دەریایەکی شووشەیی هەبوو، وەک کریستاڵ. لە ناوەڕاست، لە دەوروبەری تەختەکە چوار بوونەوەر هەبوون، لەپێش و پاش بە چاو داپۆشرا بوون. بوونەوەری یەکەم وەک شێر بوو، دووەم بوونەوەر وەک جوانەگا، سێیەم بوونەوەر ڕوخسارێکی وەک مرۆڤی هەبوو، چوارەم بوونەوەر وەک هەڵۆیەکی فڕیو بوو. چوار بوونەوەرەکە هەریەکەیان شەش باڵی هەبوو، دەوروبەر و ژێر باڵیشیان بە چاو داپۆشرابوو. شەو و ڕۆژ بێ وەستان دەڵێن: «پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە، خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، ئەوەی هەبووە و هەیە و دێت.» هەر کاتێک بوونەوەرەکان شکۆ و ڕێز و سوپاسی دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەن، کە هەتاهەتایە زیندووە، بیست و چوار پیرەکەی بەردەم دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەون و کڕنۆش بۆ زیندووی هەتاهەتایی دەبەن و تاجەکانیان لەبەردەم تەختەکە فڕێدەدەن و دەڵێن: «ئەی خودای پەروەردگارمان، تۆ شایانی ئەوەی شکۆ و ڕێز و توانا وەربگریت، چونکە تۆ هەموو شتێکت بەدیهێناوە، بە خواستی تۆش هەن و بەدیهێنران.»