ئاشکراکردن 1:4-4
ئاشکراکردن 1:4-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش ئه‌مه ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه بۆ ئێره، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه دوای ئه‌مه پێویسته ڕووبدات”. یه‌كسه‌ر كه‌وتمه ڕووحه‌وه، ته‌ختێكم بینی له ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش یه‌كێک دانیشتبوو. دانیشتووه‌كه له ڕواڵه‌تدا له به‌ردی یه‌شب و عه‌قیق ده‌چوو، په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌كیش له شێوه‌ی زمروود له ده‌وری ته‌خته‌كه‌دا بوو. له ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.
ئاشکراکردن 1:4-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش ئەمە تەماشام کرد دەرگایەکی کراوەم بینی لە ئاسماندا، ئەو دەنگەش کە یەکەم جار وەک کەڕەنا هاتە گوێم، پێی فەرمووم: «سەربکەوە بۆ ئێرە، ئەوەت پیشان دەدەم کە دوای ئەمە پێویستە ڕووبدات.» دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و تەختێکم بینی لە ئاسمان دانرابوو، لەسەر تەختەکەش یەکێک دانیشتبوو. ڕوخساری دانیشتووەکە لە بەردی یەشب و یاقووتی سوور دەچوو، پەلکەزێڕینەیەکیش وەک زمروود لە دەوری تەختەکە دەدرەوشایەوە. لە دەوری تەختەکەش بیست و چوار تەخت هەبوون، بیست و چوار پیریش کە جلی سپییان پۆشی بوو لەسەر تەختەکان دانیشتبوون و تاجی زێڕینیان لەسەر بوو.