ئاشکراکردن 6:22-11
ئاشکراکردن 6:22-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان پێی وتم: “ئه‌م وتانه سه‌رڕاست و ڕه‌وان. په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕووحی پێغه‌مبه‌ره پارسا‌كان، فریشته‌كه‌ی خۆی نارد تاكو ئه‌و شتانه پیشانی به‌نده‌كانی خۆی بدات كه ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن”. “ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزێت”. من یوخه‌ننه‌نم، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شتانه‌م بینی و بیستم. كاتێ بینیم و بیستم، كه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رپێی ئه‌و فریشته‌یه كڕنۆش ببه‌م، كه ئه‌م شتانه‌ی پیشانده‌دام. جا پێی وتم: “وا مه‌كه! منیش وه‌ک تۆ به‌نده‌ی هاوكارتم، له‌گه‌ڵ برا پێغه‌مبه‌ره‌كانت و ئه‌وانه‌ی وته‌كانی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزن. كڕنۆش بۆ خودا ببه!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “مۆر له وشه‌كانی پێشبینی ئه‌م سیپاره‌یه مه‌ده، چونكه كاته‌كه نزیكه. ئه‌وه‌ی سته‌مكاره با هه‌ر سته‌مكاری بكات. ئه‌وه‌ی گڵاوه با هه‌ر گڵاو بێت، ئه‌وه‌ی خوداناسه با هه‌ر كاری خوداناسی بكات، ئه‌وه‌ی پارساشه با هه‌ر پارسا بێت”.
ئاشکراکردن 6:22-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پاشان پێی فەرمووم: «ئەم وشانە ڕاست و جێی متمانەن. خودای پەروەردگاری ڕۆحی پێغەمبەران، فریشتەکەی خۆی نارد تاکو ئەو شتانە پیشانی بەندەکانی خۆی بدات کە دەبێت زوو ڕووبدەن.» «ئەوەتا بە پەلە دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە وشە بە وشە پەیڕەو دەکات.» من یۆحەنام، ئەوەی کە ئەم شتانەم بینی و بیستم. کاتێک بینیم و بیستم، کەوتم بۆ ئەوەی لەبەرپێی ئەو فریشتەیە کڕنۆش ببەم کە ئەم شتانەی پیشاندەدام. جا پێی گوتم: «وا مەکە! منیش وەک تۆ بەندەی هاوکارتم، لەگەڵ خوشک و برا پێغەمبەرەکانت و ئەوانەی پەیامی ئەم پەڕتووکە پەیڕەو دەکەن. کڕنۆش بۆ خودا ببە!» هەروەها پێی گوتم: «پەیامی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە مەشارەوە، چونکە کاتەکە نزیکە. ئەوەی ستەمکارە با هەر ستەم بکات، ئەوەی گڵاوە با هەر گڵاو بێت، ئەوەی ڕاستودروستە با هەر کاری ڕاستودروست بکات، ئەوەی پیرۆزیشە با هەر پیرۆز بێت.