ئاشکراکردن 18:22-20
ئاشکراکردن 18:22-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گه‌واهیی ده‌ده‌م بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌بیستن: ئه‌گه‌ر كه‌سێک بۆ ئه‌مانه زیاد بكات، خودا ئه‌و ده‌ردانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كات كه له‌م سیپاره‌یه‌دا نووسراوه. ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه بسڕێته‌وه، خودا له سیپاره‌ی ژیان و له شاره پارسا‌كه بێبه‌شی ده‌كات و له‌وه‌ی له‌م سیپاره‌یه‌دا نووسراوه. گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.
ئاشکراکردن 18:22-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
من هەموو ئەوانە ئاگادار دەکەمەوە کە گوێیان لە وشەکانی پێشبینیی ئەم پەڕتووکە دەبێت، هەرکەسێک وشەیەک بۆ ئەم پێشبینییانە زیاد بکات ئەوا خودا ئەو دەردانەی لەسەر زیاد دەکات کە لەم پەڕتووکەدا نووسراون. ئەگەر کەسێکیش وشەیەکی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە بسڕێتەوە، خودا لە درەختی ژیان و لە شارە پیرۆزەکە بێبەشی دەکات، ئەوەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە. شایەتی ئەمانە دەفەرموێ: «بەڵێ، بە پەلە دێم.» ئامین! وەرە، عیسای خاوەن شکۆ.