لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 9:21-14

ئاشکراکردن 9:21-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پاشان یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێیه‌ كه‌ به‌ دوایین حه‌وت ده‌رده‌كه‌ پڕكراون، له‌گه‌ڵم دوا، وتی: “وه‌ره‌ بووكه‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌م، ژنی كاوڕه‌كه‌”. به‌ ڕووح بردمی بۆ چیایه‌كی مه‌زن و به‌رز، شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، یروشلایمی‌ پارسا‌ی پیشاندام، له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خودا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌. شكۆی خودای هه‌بوو، دره‌وشانه‌وه‌ی وه‌ک گرانبه‌هاترین به‌رد، وه‌ک یه‌شب، ڕوون وه‌ک شووشه‌. شوورایه‌كی مه‌زن و به‌رز و دوازده‌ ده‌رگای هه‌بوو، له‌سه‌ر ده‌رگاكان دوازده‌ فریشته‌ هه‌بوون، ناوی دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسڕائیل له‌سه‌ر ده‌رگاكان نووسرابوون. له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ سێ ده‌رگا، له‌ باكووره‌وه‌ سێ ده‌رگا، له‌ باشووره‌وه‌ سێ ده‌رگا، له‌ خۆرئاواوه‌ سێ ده‌رگا بوون. شوورای شاره‌كه‌ دوازده‌ بناغه‌ی هه‌بوو، دوازده‌ ناو له‌ سه‌ریان هه‌بوو، ناوی دوازده‌ په‌یامبه‌ره‌كه‌ی كاوڕه‌كه‌.