ئاشکراکردن 12:2-17
ئاشکراکردن 12:2-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆ فریشتەی کڵێساکەی پرگامۆس بنووسە: ئەوەی شمشێرە تیژە دوودەمەکەی هەیە دەفەرموێ: «ئاگام لێیە لەکوێ دەژیت، ئەو شوێنەی تەختی شەیتانی لێیە. لەگەڵ ئەوەشدا دەست بە ناوی منەوە دەگریت. تەنانەت لەو ڕۆژانەش کە ئەنتیپاسی شایەتیدەری دڵسۆزم لەلاتان شەهید کرا، لەو شوێنەی شەیتان نیشتەجێیە، نکۆڵیت لە باوەڕی من نەکرد. «بەڵام هەندێک شتم لەسەرت هەیە: هەندێک کەس لەلاتن پابەندن بە فێرکردنی بەلعامەوە، ئەوەی بالاقی فێردەکرد کۆسپ لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دابنێت تاکو لەو قوربانییانە بخۆن کە بۆ بت کراون و داوێنپیسی بکەن. بە هەمان شێوە، لەلای تۆش هەندێک هەن پابەندن بە فێرکردنی نیکۆلاوییەکان. بۆیە تۆبە بکە! ئەگینا، بەم زووانە دێمە لات و بە شمشێرەکەی دەمم لەگەڵیان دەجەنگم. «ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، لە مەنی شاراوەی دەدەمێ، هەروەها بەردێکی سپی دەدەمێ کە ناوێکی نوێی لەسەر نووسراوە، جگە لەوەی وەریدەگرێت کەس نایزانێت.»
ئاشکراکردن 12:2-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پرگاموس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی شمشێره تیژه دوو ده‌مه‌كه‌ی هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانت هه‌یه و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه. ده‌ست به ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه. به‌ڵام هه‌ندێک شتم له‌سه‌رت هه‌یه: ئه‌ویش هه‌ندێ كه‌س له‌لاتن پابه‌ندن به فێركردنی به‌لعه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی باله‌قی فێرده‌كرد كۆسپ له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسڕائیل دابنێت تاكو له‌و قوربانییانه بخۆن كه بۆ بت سه‌ربڕاوه و داوێنپیسی بكه‌ن. به هه‌مان شێوه له‌لای تۆش هه‌ندێک هه‌ن پابه‌ندن به فێركردنی نیقۆلیوییه‌كان كه من ڕقم لێیه. بۆیه تۆبه بكه! ئه‌گینا، به‌م زووانه دێمه لات و به شمشێره‌كه‌ی ده‌مم له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگم. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه، جگه له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.