ئاشکراکردن 6:19-9
ئاشکراکردن 6:19-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاشان گوێم لە دەنگێک بوو وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر، وەک دەنگی خوڕەی ئاوێکی زۆر و وەک دەنگی هەورەگرمەی بەهێز بوو، دەیگوت: «هەلیلویا! خودای پەروەردگارمان هەرە بەتوانایە، حوکومڕانی دەکات. با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین، چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە و بووکەکەی خۆی ئامادە کردووە. کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێ‌درابوو لەبەری بکات.» ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە. پێی گوتم: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی بۆ خوانی زەماوەندی بەرخەکە بانگهێشت کراون!» هەروەها پێی گوتم: «ئەمانە وشە ڕاستەکانی خودان.»
ئاشکراکردن 6:19-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان گوێم له ده‌نگێک بوو وه‌ک ده‌نگی كۆمه‌ڵانێكی زۆر، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر، وه‌ک ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه به‌هێز بوو، ده‌یووت: “هه‌لیلویا! په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شێتک، حوكمڕانی كرد. با دڵخۆش و شاد بین، شكۆداری بكه‌ین! چونكه زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه هاتووه، بووكه‌كه‌ی خۆی ئاماده كردووه. كراسێكی كه پاک و پرشنگداری پێ‌درابوو بیپۆشێت. ئه‌و كراسه‌ش خوداناسیه‌كانی پارساكانه”. پێی وتم: “بنووسه، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ خوانی زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه بانگ‌كراون!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “ئه‌مانه وشه ڕاسته‌كانی خودان”.