لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 15:19-21 - Compare All Versions

ئاشکراکردن 15:19-21 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌ ده‌میه‌وه‌ شمشێرێكی تیژ ده‌رده‌چوو، تاكو پێی له‌ نه‌ته‌وه‌كان بدات. به‌ گۆچانێكی ئاسنین شوانه‌تییان ده‌كات. گوشه‌ری مه‌یی تووڕه‌یی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌گوشێت. ناوێكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پۆشاک و ڕانی نووسراوه‌: “پاشای پاشایان و په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران”. فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌به‌ر خۆردا ڕاوه‌ستابوو، به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری له‌ هه‌موو باڵنده‌ فڕیوه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئاسمان كرد: “وه‌رن كۆببنه‌وه‌، بۆ شێوی خوداوه‌ندی مه‌زن، تاكو گۆشتی پاشاكان و گۆشتی سوپاسالاره‌كان و گوشتی به‌هێزان، گۆشتی ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیان، گۆشتی هه‌مووان، ئازاد و كۆیله‌، گه‌وره‌ و بچووک بخۆن”. هه‌روه‌ها دڕنده‌كه‌ و پاشاكانی زه‌وی و سه‌ربازه‌كانیانم بینی كۆببوونه‌وه‌، تاكو دژی سواره‌كه‌ و سه‌ربازانی بجه‌نگن. دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌. پاشماوه‌كه‌ به‌ شمشێری سواره‌كه‌ كوژران كه‌ له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، هه‌موو باڵنده‌كان له‌ گۆشته‌كانیان تێربوون.

هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 19 PNTZS

ئاشکراکردن 15:19-21 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لە دەمیەوە شمشێرێکی تیژ دەردەچوو، تاکو پێی لە نەتەوەکان بدات. ﴿بە گۆچانێکی ئاسنین شوانایەتییان دەکات.﴾ گوشەری شەرابی تووڕەیی هەڵچووی خودای هەرە بەتوانا دەگوشێت. ناوێکی هەیە لەسەر کەوا و ڕانی نووسراوە: «پاشای پاشایان و گەورەی گەورەیان.» فریشتەیەکی دیکەم بینی لەبەر خۆردا ڕاوەستابوو، بە دەنگێکی بەرز هاواری لە هەموو باڵندە فڕیوەکانی ناوەڕاستی ئاسمان کرد و گوتی: «وەرن کۆببنەوە، بۆ شێوی گەورەی خودا، تاکو گۆشتی پاشاکان و گۆشتی سوپاسالارەکان و گۆشتی بەهێزان، گۆشتی ئەسپەکان و سوارەکانیان، گۆشتی هەمووان، ئازاد و کۆیلە، گەورە و بچووک بخۆن.» هەروەها دڕندەکە و پاشاکانی زەوی و لەشکرەکانیانم بینی کۆببوونەوە، تاکو لە دژی سوارەکە و سوپاکەی بجەنگن. دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەکانی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە نێو دەریاچەی ئاگرەوە، کە بە گۆگرد داگیرساوە. پاشماوەکە بە شمشێری سوارەکە کوژران کە لە دەمیەوە دەردەچوو، هەموو باڵندەکان لە گۆشتەکانیان تێربوون.

هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 19 KSS