ئاشکراکردن 21:18-24
ئاشکراکردن 21:18-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی هه‌ڵگرت، وه‌ک به‌رداش مه‌زن بوو، فڕێیدایه ده‌ریا و وتی: “ئاوا به توندی شاری باڤلی مه‌زن فڕێده‌درێت، هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه. ئیتر ده‌نگی ژه‌نیارانی ته‌میره و گۆرانیبێژان و شمشاڵ و كه‌ڕه‌نا تیایدا نابیسترێت. هه‌رگیز پیشه‌سازی هیچ پیشه‌یه‌كیش له تۆدا نادۆزرێته‌وه، ده‌نگی ئاش له تۆدا نابیسترێت. هیچ چرایه‌ک تیایدا هه‌ڵناكرێت، ئیتر ده‌نگی بووک و زاوا تیایدا نابیسترێت. چونكه بازرگانه‌كانت گه‌وره‌ی زه‌وی بوون. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به جادووگه‌ریی تۆ گومڕابوون. تیایدا خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارسا‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا كوژران دۆزراونه‌ته‌وه”.
ئاشکراکردن 21:18-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا فریشتەیەکی بەهێز بەردێکی هەڵگرت، وەک بەردی ئاش گەورە بوو، فڕێیدایە دەریاوە و گوتی: «ئاوا بە توندی شاری بابلی گەورە فڕێدەدرێت، هەرگیز نادۆزرێتەوە. ئیتر دەنگی ژەنیارانی قیسارە و مۆسیقا و شمشاڵ و کەڕەنا تێیدا نابیسترێت. هەرگیز وەستای هیچ پیشەیەکیش لە تۆدا نادۆزرێتەوە، دەنگی ئاش لە تۆدا نابیسترێت. هیچ چرایەک تێیدا هەڵناکرێت، ئیتر دەنگی بووک و زاوا تێیدا نابیسترێت. بازرگانەکانت گەورەی زەوی بوون و هەموو نەتەوەکان بە جادووگەریی تۆ گومڕابوون. تێیدا خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی خودا و هەموو ئەوانەی لەسەر زەویدا کوژران دۆزراونەتەوە.»