ئاشکراکردن 6:14-9
ئاشکراکردن 6:14-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده ببه‌خشێته دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه و هۆز و زمان و گه‌لێک. به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه كاتی حوكمدان هاتووه. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”. فریشته‌یه‌كی دیكه، دووه‌م، له‌دوایه‌وه ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره مه‌زنه‌كه، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه!” فریشته‌یه‌كی دیكه، سێیه‌م، له‌دوایانه‌وه به ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یووت: “ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ببات، نیشانه‌ی سه‌ر ده‌ستی یان نێوچه‌وانی وه‌ربگرێت،
ئاشکراکردن 6:14-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێ‌بوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەرکەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت،