ئاشکراکردن 1:14-13
ئاشکراکردن 1:14-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو. له ئاسمانه‌وه ده‌نگێكم بیست، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر و ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی مه‌زن. ده‌نگێكی وه‌ک ته‌میره‌شم بیست كه ژه‌نیاران لێیانده‌دا. له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه فێرببێت، جگه له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له زه‌وییه‌وه كڕابوونه‌وه. ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه، چونكه بێگه‌ردن، ئه‌وانه به‌دوای كاوڕه‌كه ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه وه‌ک نۆبه‌ره بۆ خودا و كاوڕه‌كه له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون. درۆ له ده‌میاندا نادۆزرێته‌وه، له به‌رده‌م ته‌ختی خودا گله‌ییان له‌سه‌ر نییه. ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده ببه‌خشێته دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه و هۆز و زمان و گه‌لێک. به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه كاتی حوكمدان هاتووه. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”. فریشته‌یه‌كی دیكه، دووه‌م، له‌دوایه‌وه ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره مه‌زنه‌كه، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه!” فریشته‌یه‌كی دیكه، سێیه‌م، له‌دوایانه‌وه به ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یووت: “ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ببات، نیشانه‌ی سه‌ر ده‌ستی یان نێوچه‌وانی وه‌ربگرێت، ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه، كه به ساده‌یی له جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه. له‌به‌رده‌م فریشته پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت. دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”. ئه‌مه‌یه دانبه‌خۆداگرتنی پارسا‌كان. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا و باوه‌ڕی ئیشۆع ده‌پارێزن. گوێم له ده‌نگێک بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “بنووسه: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له ئێستاوه له په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه، چونكه كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.
ئاشکراکردن 1:14-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پاشان بینیم بەرخەکە لەسەر کێوی سییۆن ڕاوەستابوو، سەد و چل و چوار هەزار کەسی لەگەڵ بوو، ناوی ئەو و ناوی باوکی لەسەر ناوچەوانیان نووسرابوو. لە ئاسمانەوە دەنگێکم بیست وەک خوڕەی ئاوێکی زۆر و دەنگی هەورەگرمەیەکی گەورە. ئەو دەنگەی کە گوێم لێ‌بوو وەک دەنگی قیسارەش وابوو کە ژەنیاران دەیژەنن. لەبەردەم تەختەکە و لەبەردەم چوار بوونەوەرەکە و پیرەکان سروودێکی نوێیان دەگوت. کەس نەیدەتوانی سروودەکە فێرببێت جگە لەو سەد و چل و چوار هەزارەی لە زەوییەوە کڕابوونەوە. ئەوانە ئەو کەسانەن کە خۆیان لەگەڵ ئافرەت گڵاو نەکردووە، چونکە پاکیزەن و بەدوای بەرخەکە دەکەون بۆ هەرکوێ بڕوات. ئەوانە لەنێو خەڵک کڕدراونەتەوە وەک نۆبەرە بۆ خودا و بەرخەکە. درۆ لە دەمیاندا نادۆزرێتەوە، ئەوان بێ کەموکوڕین. ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێ‌بوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.» فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەرکەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت.» ئەمە بانگەوازە بۆ دانبەخۆداگرتنی گەلی پیرۆزی خودا کە ڕاسپاردەکانی خودا بەجێدەگەیەنن و باوەڕی عیسا دەپارێزن. گوێم لە دەنگێک بوو لە ئاسمانەوە دەیگوت: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەو مردووانەی لە ئێستاوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆ دەمرن!» ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ: «بەڵێ، بۆ ئەوەی لە ماندووبوونیان بحەسێنەوە، چونکە کردەوەکانیان شوێنیان دەکەون.»