ئاشکراکردن 5:13-10
ئاشکراکردن 5:13-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دڕنده‌كه ده‌مێكی پێ‌درابوو، قسه‌ی گه‌وره و كفری ده‌كرد، هه‌روه‌ها چل و دوو مانگی پێ‌درابوو كه ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنێت. ئیتر ده‌می كرده‌وه و كفری به خودا كرد و جنێوی به ناوی خودا و نشینگه‌كه‌ی و دانیشتووانی ئاسمان ده‌دا. ڕێگای پێ‌درابوو له دژی پارسا‌كان بجه‌نگێت و بیانبه‌زێنێت، ده‌سه‌ڵاتیشی پێ‌درابوو به‌سه‌ر هه‌موو هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا. هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه نه‌نووسراوه كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه سه‌ربڕاوه. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ ڕاپێچكردن بچێت، ڕاپێچ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک به شمشێر بكوژێت، به شمشێر ده‌كوژرێت. ئه‌مه بۆ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكانه.
ئاشکراکردن 5:13-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دڕندەکە دەمێکی پێ‌درابوو، قسەی گەورە و کفری دەکرد، هەروەها چل و دوو مانگی پێ‌درابوو تاکو دەسەڵات بەکاربهێنێت. ئیتر دەمی کردەوە و کفری بە خودا کرد و جنێوی بە ناوی خودا و نشینگەکەی و دانیشتووانی ئاسمان دەدا. ڕێگەی پێ‌درابوو لە دژی گەلی پیرۆزی خودا بجەنگێت و بیانبەزێنێت، دەسەڵاتیشی پێ‌درابوو بەسەر هەموو هۆز و گەل و زمان و نەتەوەیەکدا. هەموو دانیشتووانی سەر زەویش کڕنۆشی بۆ دەبەن، ئەوانەی ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نەنووسراوە، ئەو بەرخەی کە لە دامەزراندنی جیهانەوە سەربڕدراوە. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت. ئەگەر یەکێک بۆ ڕاپێچکردن بچێت، ڕاپێچ دەکرێت. ئەگەر یەکێک بە شمشێر بکوژرێت، بە شمشێر دەکوژرێت. ئەم بانگەوازە بۆ دانبەخۆداگرتن و دڵسۆزی گەلی پیرۆزی خودایە.