لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 7:12-11

ئاشکراکردن 7:12-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ ئاسماندا بووه‌ جه‌نگ، میخائێل و فریشته‌كانی دژی ئه‌ژدیهاكه‌ هێرشیان برد، ئه‌ژدیهاكه‌ و فریشته‌كانیشی هێرشیان برد، به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه‌ به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له‌ ئاسماندا نه‌ما. ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی. جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له‌ ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه‌، چونكه‌ ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له‌ براكانمان، كه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌. ئه‌وان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ و به‌ وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست.