ئاشکراکردن 13:12-17
ئاشکراکردن 13:12-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئه‌ژدیهاكه خۆی بینی فڕێدراوه‌ته زه‌وی، ژنه‌كه‌ی ڕاونا كه كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو. ژنه‌كه دوو باڵی هه‌ڵۆ گه‌وره‌كه‌ی پێدرا تاكو بۆ چۆڵه‌وانی و شوێنی خۆی بفڕێت، له‌وێدا كاتێک و دوو كات و نیو دوور له ماره‌كه به‌خێو كرا. ماره‌كه‌ش له ده‌میه‌وه ئاوێكی وه‌ک ڕووباری فڕێ‌دا بۆ دواوه‌ی ژنه‌كه، تاكو به ڕووبار هه‌ڵبگیردرێت. زه‌وی یارمه‌تی ژنه‌كه‌ی دا، زه‌وی ده‌می كرده‌وه و ئه‌و ڕووباره‌ی قووت دا كه ئه‌ژدیهاكه له ده‌میه‌وه فڕێی‌دا. ئه‌ژدیهاكه له ژنه‌كه تووڕه بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.
ئاشکراکردن 13:12-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ئەژدیهاکە خۆی بینی فڕێدراوەتە سەر زەوی، ئافرەتەکەی ڕاونا کە کوڕەکەی لێ ببوو. ئافرەتەکە هەردوو باڵی هەڵۆیەکی گەورەی پێدرا تاکو بۆ چۆڵەوانی و شوێنی خۆی بفڕێت و لەوێدا بۆ ماوەی چل و دوو مانگ دوور لە مارەکە بەخێو بکرێت. مارەکەش لە دەمیەوە ئاوێکی وەک ڕووباری بەدوای ئافرەتەکەدا فڕێ‌دا بۆ ئەوەی ئاو بیبات. زەوی یارمەتی ئافرەتەکەی دا، زەوی دەمی کردەوە و ئەو ڕووبارەی قووت دا کە ئەژدیهاکە لە دەمیەوە فڕێی‌دا. ئەژدیهاکە لە ئافرەتەکە تووڕە بوو، چوو لەگەڵ نەوەکانی دیکەی بجەنگێت، ئەوانەی ڕاسپاردەکانی خودا بەجێدەگەیەنن و پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا.