ئاشکراکردن 5:1-7
ئاشکراکردن 5:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها له ئیشۆعی مه‌سیحیش كه گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه له گوناهه‌كانمان و ئێمه‌ی كرده پاشا و كاهین بۆ خودای باوكی، شكۆ و ده‌سه‌ڵات تا جاویدانی بۆ ئه‌وه! ئامین. ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه ڕمیان لێیداوه، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.
ئاشکراکردن 5:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە و سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە. ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین. ئەوەتا لەگەڵ هەوردا دێت و هەموو چاوێک دەیبینێت، ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە، هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن. بێگومان بەم جۆرە دەبێت، ئامین.