ئاشکراکردن 16:1-18
ئاشکراکردن 16:1-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
حه‌وت هه‌ساره‌ی له ده‌سته‌ڕاستی بوو، شمشێرێكی تیژی دوو ده‌میش له ده‌میه‌وه ده‌رده‌چوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو كه به‌وپه‌ڕی تینی ده‌دره‌وشێته‌وه. كاتێ بینیم وه‌ک مردوو له‌به‌رپێی كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته سه‌رم و فه‌رمووی: “مه‌ترسه، منم یه‌كه‌مین و پایان، زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێ‌بن و مه‌رگم پێیه.
هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 1 بخوێنەوەئاشکراکردن 16:1-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
حەوت ئەستێرە لە دەستی ڕاستی بوون، شمشێرێکی دوودەمیش لە دەمیەوە دەردەچوو، ڕوخساری وەک تیشکی بەتینی ڕۆژ دەدرەوشایەوە. کاتێک بینیم وەک مردوو لەبەرپێی کەوتم، دەستی ڕاستی خستە سەرم و فەرمووی: «مەترسە، من سەرەتا و کۆتاییم. منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم پێیە.
هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 1 بخوێنەوە