ئاشکراکردن 1:1-7
ئاشکراکردن 1:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیح كه خودا پێیداوه، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن به به‌نده‌كانی پیشان بدات و ده‌ریخست كه به فریشته‌كه‌ی خۆی بۆ یوخه‌ننه‌نی به‌نده‌ی خۆی نارد، ئه‌وه‌ی گه‌واهیی دا بۆ وشه‌ی خودا و بۆ گه‌واهیی ئیشۆعی مه‌سیح هه‌رچییه‌كی بینی. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌م پێشبینییه ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌یبیستن، ئه‌وه‌ی تیایدا نووسراوه ده‌یپارێزن، چونكه كاته‌كه نزیكه. یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه، له‌وه‌ی هه‌یه و هه‌بووه و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان، هه‌روه‌ها له ئیشۆعی مه‌سیحیش كه گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه له گوناهه‌كانمان و ئێمه‌ی كرده پاشا و كاهین بۆ خودای باوكی، شكۆ و ده‌سه‌ڵات تا جاویدانی بۆ ئه‌وه! ئامین. ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه ڕمیان لێیداوه، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.
ئاشکراکردن 1:1-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئاشکراکردنی عیسای مەسیح کە خودا پێیداوە، تاکو ئەو شتانەی دەبێت زوو ڕووبدەن بە بەندەکانی پیشان بدات. خودا لە ڕێگەی ناردنی فریشتەکەیەوە بۆ لای یۆحەنای بەندەی، ئەو شتانەی دەرخست، کە شایەتیی دا بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بینی، واتا وشەی خودا و شایەتیی عیسای مەسیح. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە. لە یۆحەناوە، بۆ حەوت کڵێساکەی هەرێمی ئاسیا: با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ ببێت لەوەوەی کە هەیە و هەبووە و دێت و لەو حەوت ڕۆحەوەی لەبەردەم تەختەکەیدان، هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە و سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە. ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین. ئەوەتا لەگەڵ هەوردا دێت و هەموو چاوێک دەیبینێت، ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە، هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن. بێگومان بەم جۆرە دەبێت، ئامین.