زەبوورەکان 4:98-7
زەبوورەکان 4:98-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ده‌نگ هه‌ڵببڕن و په‌سنی و گۆرانی بڵێن. به عوود په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. به عوود و ده‌نگی سروود. به زوڕنا و ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. به‌رامبه‌ر به په‌روه‌ردگاری پاشا ده‌نگ هه‌ڵببڕن! با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی، با جیهان و دانیشتووانی بگرمێنن.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 98 بخوێنەوەزەبوورەکان 4:98-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان، بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن. بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن، بە قیسارە و دەنگی گۆرانی. بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا، هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا. با دەریا و هەرچی تێیدایە، با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 98 بخوێنەوە