زەبوورەکان 4:96-8
زەبوورەکان 4:96-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه په‌روه‌ردگار مه‌زنه و شایانی سوپاسی زۆره. سامناكه به‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌نده‌كانه‌وه. چونكه هه‌موو خوداوه‌نده‌كانی گه‌لان بتن، به‌ڵام په‌روه‌ردگار ئاسمانانی دروست كردووه. شكۆ و سه‌ربه‌رزی له به‌رده‌میدان. هێز و جوانی له پارساگاكه‌یدان. پێشكه‌شی بكه‌ن به په‌روه‌ردگار ئه‌ی هه‌موو خێڵی گه‌لان، پێشكه‌شی بكه‌ن به په‌روه‌ردگار هێز و شكۆمه‌ندی. پێشكه‌شی بكه‌ن به په‌روه‌ردگار شكۆمه‌ندی ناوی خۆی. دیاری بهێنن و وه‌رنه نێو باره‌گاكه‌ی.
زەبوورەکان 4:96-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە، سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە، چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن، بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە. شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان، هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان. ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن، ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن. ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی.