زەبوورەکان 6:95-11
زەبوورەکان 6:95-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌رن، كڕنۆشی بۆ ببه‌ین و له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری ئافرێنه‌رمان چۆک دابده‌ین. چونكه ئه‌و خوداوه‌ندمانه و ئێمه گه‌لی له‌وه‌ڕگای ئه‌وین و مه‌ڕی ده‌ستی ئه‌وین. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر گوێتان له ده‌نگی بوو. دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له مه‌ریبا، وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی مهسا له بیاباندا. له‌وێ باوباپیرانتان تاقییان كردمه‌وه. هه‌رچه‌نده كاره‌كانی منیشیان دیبوو. چل ساڵ له‌و نه‌وه‌یه تووڕه بووم و وتم: “ئه‌مانه گه‌لێكن دڵیان گومڕا بووه و ڕێگای منیان نه‌ناسی”. له كاتی تووڕه‌ییمدا سوێندم خوارد: “نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”.
زەبوورەکان 6:95-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین، لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین، چونکە ئەو خودامانە و ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین، مەڕی دەستی ئەوین. ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت: «دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا، وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان، لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە، هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی، بەڵام هەر تاقییان کردمەوە. چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و ڕێگای منیان نەناسی.“ بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: ”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»