زەبوورەکان 13:9-18
زەبوورەکان 13:9-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌زه‌ییت پێم بێته‌وه. ببینه چ ئازارێک به‌ده‌ست دوژمنه‌كانمه‌وه ده‌كێشم! له ده‌روازه‌كانی مه‌رگ به‌رزم بكه‌وه، تاكو هه‌موو ستایشت ڕابگه‌یێنم له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی كچی سیهیۆن، به ڕزگاری تۆوه شادمان بم. نه‌ته‌وه‌كان كه‌وتوونه‌ته ئه‌و چاڵه‌ی كه خۆیان هه‌ڵیانكه‌ندبوو، پێیان به‌و تۆڕه‌وه بووه كه نابوویانه‌وه. په‌روه‌ردگار به دادپه‌روه‌ری ناسراوه، به‌دكاره‌كان تووشی كرده‌وه‌ی ده‌ستی خۆیان ده‌بن. هیگایۆن. سیلاه. به‌دكاره‌كان به‌ره‌و دۆڵی بێ‌بن ده‌ڕۆن، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه خودا له‌بیرده‌كه‌ن. به‌ڵام نه‌داران تا سه‌ر له‌بیر ناكرێن، ئومێدی هه‌ژاران تاهه‌تایه له‌ناو ناچێت.
زەبوورەکان 13:9-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، ببینە چ ئازارێک بەدەست دوژمنەکانمەوە دەکێشم! لەگەڵم میهرەبان بە و لە دەروازەکانی مردن ڕزگارم بکە، تاکو لەبەردەم دەروازەکانی سییۆنی کچ بە ستایشی تۆوە بدوێم، هەروەها بە ڕزگاریی تۆوە دڵخۆش بم. نەتەوەکان کەوتوونەتە ئەو چاڵەی کە خۆیان هەڵیانکەندبوو، پێیان بەو تۆڕەوە بووە کە نابوویانەوە. یەزدان بە دادپەروەری ناسراوە، بەدکاران دەکەونە داوی کردەوەی دەستی خۆیان. بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن، هەروەها هەموو ئەو نەتەوانەی کە خودا لەبیر دەکەن. بەڵام نەداران هەتاسەر لەبیر ناکرێن، ئومێدی ستەملێکراو هەتاهەتایە لەناو ناچێت.